کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی شەهید "جەعفەر عومەربیل" لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

11:59 - 30 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر، دایە "فەراح باپیری" کچی کاک "محەممەدساڵح باپیری" و دایە "گوڵئەندام ڕووت" و هاوژینی شەهید "جەعفەر عومەربیل"، خەڵکی شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "فەراح" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی هاوسەرەکەی وەفادار مایەوە و ئەرکی بەخێوکردنی منداڵ و بەڕێوەبردنی بنەماڵەکەی لەئەستۆ گرت و تەرمەکەی لە شاری پیرانشار بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

شەهید "جەعفەر" ڕێکەوتی ١٣٤٧ی هەتاوی لە گوندی "سەرچنار"ی شاری مەهاباد لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٧٥ی هەتاوی بە پیلانی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران لە شاری "کۆیە" تێرۆر کرا.

شەهید "جەعفەر" هەتا کاتی شەهیدکرانی بە پلەی تەشکیلاتیی "ئەندام" سەر بە کۆمیتەی مەهاباد، بەوپەڕی شانازییەوە ئەرکە حیزبییەکانی بەجێ گەیاند. تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

هەروەها برایەکی دایە "فەراح" بە ناوی "حوسێن باپیری" لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی، بە پیلانی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران لە شاری کۆیە تێرۆر کرا. شەهید "حوسێن" بە پلەی تەشکیلاتیی "ئەندام" سەر بە کۆمیتەی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە شاری کۆیە تێرور کرا و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.

دایە "فەراح" هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی هاوسەر و برا شەهیدەکەیەوە دەکرد و بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمانەکەی بوو.

حیزبی دێموکرات سەرخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.