کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی شەهید "محەممەد خزرنیا" لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:37 - 2 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر دایە "ئامینە ئیسماعیل پوور" هاوژینی شەهید "محەممەد خزرنیا" ناسراو بە "خاڵە محەممەدی سوورە چۆمی" لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" لەو ژنە تێکۆشەرانە بووە کە ڕێبازی هاوسەرەکەی بۆ لاوان وەک سەرباشقەی گێڕاوەتەوە.

شەهید "محەممەد خزرنیا" ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە "سوورەچۆم" لەدایک بووە. کاتێک گەیشتووەتە تەمەنی لاوی و ڕێژیمی ئێران هێرشی کردووەتە سەر کوردستان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە و لە هێزی "گیاڕەنگ" سازمان دراوە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە بردووە.

ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٧٠ی هەتاوی شەهید "محەممەد'' لە عەمەلیاتێکدا لە گرتنی پایگای "شەڵماش" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

تەرمی دایە "ئامینە" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.