کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی وەفاداری شەهید "ئەحمەد پاشایی" لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

16:53 - 17 سەرماوەز 2720

دایە "شازێ قاسمی‌ڕاد" هاوژینی شەهید "ئەحمەد پاشایی"، خەڵکی گوندی "گۆجاڕ"ی تەرگەوڕ سەر بە ورمێ، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "شازێ" ژنێکی نیشتمانپەروەرو حیزبدۆست بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە هاوژینەکەی و هەروەها بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. ناوبراو ژنێکی خۆشەویست و جێگای ڕێزی گوندی "گۆجاڕ" بووە.

شەهید "ئەحمەد قاسمی‌ڕاد" ناسراو بە "پێشوو"، دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

دەرەنجام شەهید "ئەحمەد" لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی وێڕای چەند هاوسەنگەری، لە جادەی "سلیوانا ــ تەرگەوەڕ" کەوتە بەر هێرشی هەوایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوون.

تەرمی دایە "شازێ" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.