کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی کریس کۆچێرا سپاسی سکرتێری گشتی حیزبی کرد

17:50 - 19 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: پاش ناردنی پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکرات بۆ بنەماڵەی نووسەر و ڕۆژنامەوانی کورددۆست کریس کۆچێرا بەبۆنەی کۆچی دوایی ناوبراو، هاوسەری ئەم دۆستە دێرینەی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات، سپاسنامەیەکی ئاراستەی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی سپاسنامەکەیان بەم چەشنەیە:

وەڵامی خاتوو ئێدیت کۆچێرا بۆ بەڕێز مستەفا هیجری


بەرێز مستەفا هیجری وێڕای سپاس بۆ ناردنی پەیامەکەتان؛ بزانن کە کوردەکانی ئێران لە نێو دڵی ئەندامانی بنەمالەی کۆچێرادا جێگەیەکی تایبەتییان هەیە.

من و منداڵەکانم سپاسی تایبەتی ئێوە دەکەین لەمەڕ ناردنی ئەو پەیامە پڕ لە ڕێز و پیزانینە لەپیوەندی لەگەڵ کۆچی دوایی کریس کۆچیرا. پەیامەکەتان بۆ من و منداڵەکانم کاریگەری و شوێندانەری زۆری دانا.

لەگەڵ ڕێزی دووبارەم
ئێدیت
٨ی ئوتی ٢٠١٧