كوردستان میدیا: ئه‌مریكا به‌نیازه ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تیی ڕه‌وانه‌ی سووریه بكات. كاربه‌ده‌ستێكی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی ئه‌م هێزانه به زوویی له سووریه ده‌بن. ئه‌م هێزانه بڕیاره یارمه‌تی ئه‌و هێزانه بده‌ن كه له باكووری سووریه دژی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له كۆتاییه‌كانی مانگی ئۆكتۆبردا ئیزنی دا نزیك به ٥٠ كه‌س له هێزه تایبه‌تییه‌كانی له باكووری سووریه‌دا جێگیر بن. ئه‌م هێزانه به‌شداری ئۆپراسیۆنه‌كان ناكه‌ن و ته‌نیا ده‌وری ڕاوێژ و پلاندانان ده‌گێڕن.
له ئه‌گه‌ری جێگیربوونی ئه‌م هێزه تایبه‌تییانه له سووریه، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هێزه زه‌وییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ده‌چنه نێو خاكی سووریه‌وه. ئه‌م هێزانه بڕیاره یارمه‌تی هاوپه‌یمانیی پێكهاتوو له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان بۆ وێنه سوپای ئازادی سووریه، و هه‌وره‌ها مه‌سیحییه‌كانی سووریه بكه‌ن.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی له ئێستادا ته‌ركیزیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌سڕاگه‌یشتنی هێزه‌كانی داعش بۆ سنووره‌كانی سووریه له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌جۆرێك كه پێوه‌ندیی نێوان دوو شاری ڕه‌ققه له سووریه و مووسڵ له باكووری عێراق بپچڕێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یوید كامێرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز له پاریس‌دا وتی، بریتانیا ده‌بێ له‌گه‌ڵ فه‌ڕانسه و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی داعش له سووریه‌دا.