کوردستان میدیا: نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ئاژانس، ره‌ش‌بینی وڵاته‌که‌ی له‌هه‌مبه‌ر رێککه‌وتنی ئاژانس و رێژیمی ئێران ده‌ربڕیوه.
نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری واژۆی رێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوانی ئه‌و ناوه‌نده و رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ پشکنینی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران ره‌ش‌بینیی خۆی ده‌ربڕی.
رابیرت ڤوود، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به هێنانه به‌ر باسی ئه‌و بابه‌ته له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی گوتی، به بڕوای ئه‌و رێژیمی ئێران بۆ واژۆ کردنی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه هیچ ئاماده‌ییه‌کی نییه.
رێکه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، یۆکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانێکی دوو رۆژه له ئێران رایگه‌یاند، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران له‌سه‌ر واژۆی رێکه‌وتنێک له‌مه‌ڕ تاقی کردنه‌وه‌ی راستییه‌کانی ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی خوازیاری پشکنینی خێرای دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و به‌تایبه‌ت دامه‌زراوەی نیزامیی پارچینه که تێیدا به‌پێی وێنه‌ی ئاسمانییه‌کان، رێژیمی ئێران له درێژه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا سه‌رقاڵی له نێو بردنی چالاکییه ناوکییه‌کانی بووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران