دوای هێرشه تێرۆریستییه‌که‌ی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاخەکانی کوردستان، ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات له تاران پەیامێکی بەهێزیان بڵاو کردەوە.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له تاران، هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان به‌توندی مه‌حکووم کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە: "ئێمه ئه‌ندامانی حیزب ئاماده‌ین له سه‌رانسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌تی له کوردستانی ڕۆژهەڵات له چوارچێوه‌ی بڕیاراتی حیزب وه‌ڵامی ئه‌م هێرشانه‌ی تێرۆریسته‌کانی سپای پاسداران بده‌ینه‌وه".
ئەندامانی حیزب جەختیان کردووەتەوە: "له تارانی پێته‌ختی ئێرانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌گه‌ر ڕێژیم ده‌ست له داگیرکردنی کوردستان به‌ر نه‌دا، ئێمه ئه‌ندامانی حیزب له تاران ئاماده‌ین تارانیش بکه‌ینه سه‌نگه‌ری به‌رگری؛ ڕێژیم ده‌بێ باش ئه‌وه بزانێت که سه‌دان هه‌زار کورد له تاران ژیان ده‌که‌ن و کورده‌کان له هه‌ر کوێ بن ئاماده‌ن بۆ به‌رگری له ئامانجه پیرۆزه‌کانی حیزبی دێموکرات و شه‌هیدان هه‌موو شوێنێک بکه‌نه سه‌نگه‌ری به‌رگری و وه‌ڵامێکی توندی تێرۆریسته‌کانی ڕێژیم بده‌نه‌وه".