کوردستان میدیا: ٥٠٠ هه‌زار میتر له رووبه‌ری دارستانه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی سووتان/ رووبه‌ری گشتیی دارستانه‌کانی سه‌لاس ١٩١ هه‌زار هێکتاره.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی مێهر، به‌رپرسی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی گوتوویه‌تی: ٥٠ هێکتار له دارستانه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی له نێو ئاگردا سووتان.
به پێی وته‌ی ناوبراو، ئه‌و ئاگر که‌وتنه‌وه سه‌رله به‌یانیی رۆژی سێ‌شه‌ممه ده‌ستی پێکردووه و هه‌تا دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه درێژه‌ی هه‌بووه.
ناوبراو رووبه‌ری دارستان و لێڕه‌واره‌کانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانیی ١٩١ هێکتار له قه‌ڵه‌م دا.
ساڵانه هه‌زاران هێکتار له دارستانه‌کانی کوردستان له ژێر ره‌هێڵه‌ی ئاگردا له ناو ده‌چن، له حاڵێکدا به‌پێی ماده‌ی ١٥ى گه‌ڵاڵه‌ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی هاوپێوه‌ندی، ده‌وڵه‌ته‌کان له پاراستنی دارستان و سروشت به‌رپرسیارن و به پێی ماده‌ی ١٤ی هه‌مان گه‌ڵاڵه مرۆڤه‌کان مافی که‌ڵک وه‌رگرن له سروشت و ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروستیان هه‌یه، که سه‌ره‌ڕای په‌سند کردنی ئه‌و جاڕنامه‌یه رێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ هه‌وڵێک له‌مه‌ڕ پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان نادات.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران