هیوا خانی
کۆماری ئیسلامی له‌وه‌ته‌ی هاتووەته سه‌رکار هه‌تا بۆی کرابێ و بۆی لوابێ و ئاوی له دووی ده‌ستی ڕۆیشتبێ سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی خۆی به ئاکار و کرده‌وه به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندووه! له ڕێگای به‌ربه‌ست سازکردن بۆ گه‌شه و پێشکه‌وتنی خه‌ڵک و گه‌ڕاندنه‌وه دوای کۆمه‌ڵگای له‌به‌ر چاو بووه! قه‌تیسکردن و پێمل بوون به نه‌ریته‌کانی ئیسلامی بەناو به‌ربه‌ره‌کانێکردن له‌گه‌ڵ هێرشی کو‌لتووریی ڕۆژئاوا (تهاجم فرهنگی غرب) کارێکیان کردووه که له ڕاستای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان کۆمه‌ڵگای ئێرانیان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین.
هه‌ڵبه‌ت دیاره خه‌ڵک باش ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌لاکان به درێژایی مێژوو بوونه هه‌رچی تازه و سه‌رده‌میانه هاتووەته نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر تۆزێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان زه‌ره‌ری هه‌بوو بێ له به‌رانبه‌ریدا راوه‌ستاون و فتوای دژایه‌تی و حه‌رام بوونیان بۆ ده‌رکردووه. له ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی به‌شه‌ر به مانگ و سوڕانی زه‌وی و هی شیعه‌کان حه‌رام کردنی قه‌ند له ته‌حریمی تووتن و ته‌نباکۆ و بگره هاتنی بەرق و ڕادیو و ڤیدئۆ و ماهواره ئه‌مڕۆش ئینتیرنێت. حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئینتێرنێتی ئازاد چاو و گوێی خه‌ڵک ده‌کاته‌وه، لهئانێکدا هه‌واڵ و زانیاری له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاڵوگۆڕ ده‌کا، خه‌به‌ره‌کان ده‌ستاوده‌ست پێده‌کا، ڕووداوه‌کانی جۆراوجۆر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێ، پێشێلکه‌رانی مافی مرۆڤ و کاره‌سات خوڵقێنه‌کانی پاشکه‌وتوو له‌قاو ده‌دا، ده‌وڵه‌تانی توتالیتر و دژه‌گه‌لی ده‌ناسێندرێن و ماهییه‌تیان بۆ دنیا ڕوون ده‌بێته‌وه.
کۆماری ئیسلامی که ئێستا هه‌ودای کاره‌ساتی لێ ئالۆز بووه و به‌و گه‌نده‌ڵکاریانه‌ی له بواری هه‌نارده‌کردنی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی کردوویه‌تی و خۆی له کاره‌کانی خه‌ڵکی خۆی بواردووه و له کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، خه‌ڵکی ئێران تووشی گه‌لێک قه‌یران و هه‌ڵاوسان و گرانی بوونه که چاره‌سه‌ریان هه‌م زه‌مان و هه‌م بودجه‌ی پێویسته! دیاره له‌ده‌ست ئه‌وانه نایه!. بۆیه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانه‌وه به‌رز بووەته‌وه و له خوزستانه‌وه بۆ که‌لان شاره‌کان ته‌شه‌نه‌ی ئه‌ستاندووه، سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له قۆناغی داوا و ناڕه‌زایه‌تی بۆ ڕووخاندن و نه‌مانی ڕێژیم گواستراوه‌ته‌وه. ئێستا خه‌ڵک ڕاسته‌وخۆ دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی و مەرگ بەر خامنه‌یی ده‌ڵێنه‌وه. دیاره به چوونی جه‌هانگیری جێگری سه‌رکۆمار و سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سپای تیرۆریست و به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی سه‌ده‌کانیش به‌ره‌و خوزستان و پڕ ئاوکردنی ڕووباره‌کانی کاروون و که‌رخه‌ش ڕووباری قینی خه‌ڵک نهنیشتووەتهوه و کوشتاری خه‌ڵک و کوژاندنه‌وه‌ی بەرق شه‌وانه‌ش نه‌یتوانیوه خه‌ڵک بێده‌نگ بکا. بەرق ده‌برێ، ئاو نابێ، ئینتێرنێت ده‌پچڕێ و کز ده‌کرێ، به‌ڵام شه‌پۆلی هاواری خه‌ڵک ڕۆژ به ڕۆژ دژی کۆماری ئیسلامی په‌ره ده‌ستێنێ.
ئێستا کۆماری ئیسلامی نه حکوومه‌ت ده‌کا و نه مودیرییه‌تی کاره‌کانی پێ ده‌کرێ به‌ڵکه ته‌نیا کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که ده‌کا. یه‌کێک له‌و شێوه‌کارانه‌ی ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین هه‌ڵوێستی ڕێژیم له به‌یاسایی کردنی کۆنتڕۆڵی ئینتێرنێته به ناوی " داکۆکی و پارێزگاری له مافی به‌کارهێنه‌رانی دنیای خوازەکیـ" ـدا بکه‌ین. هاوسێیه‌کمان هه‌بوو که له ماڵ گرفتی بۆ ساز ده‌بوو و ده‌بوو به‌شه‌ڕیان ،تراکتۆر و ماشینیان له حه‌سارێ هه‌ڵده‌کرد هه‌تا هاوسێکان زیقه و هه‌رای ئه‌وانیان گوێ لێ نه‌بێ!! ڕێژێمیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک نه‌چێته ده‌رێ یان پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌و کۆنترۆڵ کردنه به پیویست ده‌زانن. به کۆریاکردنی ئێران و ده‌ست به چه‌کی ناوه‌کی ڕاگه‌یشتن ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی مه‌لایان درێژ ده‌کاته‌وه ، ته‌ریک مانه‌وه له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌رگا داخستن له سه‌ر خۆت ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لایان درێژتر ده‌کاته‌وه و زه‌بر و زه‌نگی زیاتر و دیکتاتۆرییه‌ت چه‌سپاوتر ده‌کا. دروست کردنی بت له ڕێبه‌ر به هێزتر ده‌بێ. وه‌ک چۆن له کۆریای باکوور دین و خودا و هه‌رچی مه‌عنه‌ویاته له خه‌ڵکیان ئهستاندووەتهوه که‌چی خه‌ڵک ده‌بێ هه‌موو ڕۆژی به‌یانیان سوژده بۆ وێنه و په‌یکه‌ری ڕێبه‌ره‌کانیان ببن! ئه‌مانه‌ش له‌وان خه‌راپتر ده‌بن.
له کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر شتێک نیزامه‌که‌یان بپارێزی هه‌ر چه‌ند نایاسایی بێ و دژی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک بێ، دژی یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆشیان بێ گوێی پێناده‌ن.
دیاره گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو " داکۆکی له مافی به‌کارهێنه‌رانی دنیای خوازەکی" له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو دووجار هێنرایه گۆڕکی پارلمان، جاری یه‌که‌م به ده‌نگی زۆرینه هه‌ڵپه‌سێردرا و وه‌لانرا!! چوونکه بریاری ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر بوو پێویست بوو کاری بۆ بکرێ و تێپه‌ڕێندرێ و بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه، سێ ڕۆژ پاش به بڕیاری سه‌روو ده‌هێندرێته‌وه مه‌جلیس و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵپه‌سێردرابوو که‌چی به‌و په‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێده‌په‌ڕێندرێ!! ئه‌وه خێره نوێنه‌ر له پیکێش ده‌دا و له ماپیکێش! نه‌خێر ئه‌وه شتێک ڕوون ده‌کاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نوێنه‌ره‌کانیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه! ئه‌مر ئه‌مری سه‌رێیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌هۆ و فێڵیان نه‌گا و مه‌به‌سته شاراوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌بێ و له پارلەمان قسه و مهقۆمهقۆی له‌سه‌ر نه‌کرێ هێنایان ده‌نگیان پێدا که به پێی مادده‌ی ٨٥ یاسای بنه‌ڕه‌تی کاری له‌سه‌ر بکرێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌درێته لێژنه‌ی به‌رپرسیار له کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی مه‌جلیس، چۆنی پێیان باش بێ ئاوای ده‌نووسنه‌وه و پارلەمانیش پێویسته پێی ڕازی بێت! و ده‌نێردرێته شۆرای نیگابان و له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ. چوونکه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ک باسکرا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئینتێرنێته به ناوی " داکۆکی له مافی به‌کارهێنه‌رانی دنیای خوازەکی" له ڕاستیدا ئه‌وه پاراستن و داکۆکی نییه ئه‌وه خیانه‌ته له ئازادی و مافی تاکی ئێرانی، ئه‌وه تهعهددایه بۆ سه‌ر هه‌رێمی تایبه‌تیی مرۆڤه‌کان، ئه‌و پێشێلکردنی مافی سروشتیی خه‌ڵک و دژی لۆژیک و عه‌قڵانییه‌تی خه‌ڵکه. به‌ربه‌ست کردنی کار و کاسبی لایه‌نێکی زۆر له خه‌ڵکه.
دیاره ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵک و کۆڕ و کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگی و میدیایی و چالاکانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی نه‌ک ئێران به‌ڵکوو له هه‌موو جیهانی به‌ره‌وروو بۆته‌وه و ده‌بێته‌وه.
له ڕێگای به‌رێوه‌چوونی دیسان ته‌نگه‌ژه‌ی زۆریان بۆ ساز ده‌بێ له کاتی ڕاگرتن و چه‌سپاندنیشی گه‌لێک ته‌گه‌ره‌ی دێنه سه‌ر ڕێ . بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی که شکستی هێنا زۆر ته‌ریک نه‌بنه‌وه گاڵاڵهکهیان به کاتی و تاقیکردنه‌وه هێناوه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه. بیر و ڕای کۆمه‌ڵگای هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که که‌شه‌که‌یان له‌بار دی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ده‌نا وهلادەنرێ. پێشینیان فه‌رموویانه گه‌ل ئه‌ستێور نابێ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش هه‌روا ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانێ و بێ‌کاری دانانیشێ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌لاکان و کۆماری ئیسلامی له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و عیلم و زانست قه‌ت سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه له‌م بواره‌شدا سه‌رکه‌وتوو نابن! ئه‌وان وه‌ک کورد گوته‌نی " هه‌موو دهعبایهکیان گرتووه هه‌ر شاوه ماوه " ئه‌وان له هه‌موو کێشه و قه‌یرانه‌کانی نێو ئێران‌دا که له بێ ته‌دبیری و نه‌زانیی ئه‌وان سه‌ری هه‌ڵداوه ماونه‌ته‌وه و پێیان چاره‌سه‌ر ناکرێ. هاتوون به‌ندێکی دیکه‌ی کۆیله‌تی له ده‌ست و پێی خه‌ڵکی ئێران ده‌هاڵێنن. ئه‌وان ده‌ستیان بۆ کارێک بردووه که ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک زیاتر ده‌کا. ئه‌تۆ نانت نه‌بێ پیوازی بۆچی ده‌کڕی.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.