ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به کۆبوونه‌وه و باسکردن له‌سه‌ر دانی خێر و خێرات و دانی به‌ڵگه بۆ یارمه‌تی کۆکردنه‌وه، یاری به هه‌ست و سۆزی قوتابییان ده‌کات و ده‌یهه‌وێت به ڕاکێشانی سۆزی قوتابییان گیرفانی بنه‌ماڵه‌کان هه‌ڵته‌کێنێت و گیرفانی خۆی پێ پڕ بکات.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له قوتابخانه‌کان به‌ڵگه‌ی دانی یارمه‌تییان به قوتابییه‌کان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی سه‌ده‌قه و خێر و خێرات پارە کۆ بکه‌نه‌وه.
باوکی قوتابییه‌ک له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندووە: ''گوشاریان بۆ منداڵه‌که‌م هێناوه که پارە بهێنێت، له حاڵێکدا خۆم بێکارم و داهاتم نییه. ئه‌و پارە ئه‌گه‌ر بۆ قوتابیی هەژارە بۆ منداڵه‌که‌ی من تا ئێستا هیچیان پێ نه‌داوه؟".
خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و پارەیەی کۆ ده‌کرێته‌وه بۆ گیرفانی ڕێژیمە.
کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ ئەستاندنی یارمه‌تی جگه له پارەی ده‌ستی به بنه‌ماڵه‌ی قوتابییه‌کانیان ڕاگه‌یاندووه که هه‌م له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌توانن پارە بده‌ن هه‌م له ڕێگه‌ی ژماره حسێبی بانکییه‌وه.