کوردستان میدیا: له هاودیتنی دوو شاندی پایه به‌رزی حیزبی دێمۆکرات و هاک ــ پار، بارودۆخی تورکیه و ئێران و به تایبه‌ت بارودۆخی کوردستانیان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی هاک ــ پار (یه‌کێک له حیزبه کورده‌ییه‌کانی تورکیه) به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز که‌مال بۆرکای، سه‌دانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبیه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز که‌ماڵ بۆرکای بارودۆخی سیاسیی ناوچه و به‌تایبه‌ت تورکیه و ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی تورکیه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و له‌و بڕوایه‌دا بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که حیزبی داد و گه‌شه‌پیدان ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی پێکهێناوه و ئه‌م ئاڵوگۆڕانه بۆ تورکیه و له به‌رژه‌وه‌ندیی کوردانی ئه‌و وڵاته دایه، به‌ڵام پێویسته زیاتر کاری بۆ بکرێت.
که‌ماڵ بۆرکای هیواى خواست که شه‌ڕی چه‌کدارانه و هێرشه‌کانی ئه‌رتشی تورکیه کۆتای‌یان پێ بێت و له رێگای دانووسان پرسی کورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌ڕێز که‌ماڵ بۆرکای، ده‌سکه‌وته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانى به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند و هیواداریی خۆی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر بوونی هه‌رچی خێراتری کێشه‌ی نێوان کوردان و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا ده‌ربڕی.
پاشان به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، بارودۆخی ئێران، رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بارودۆخی کوردان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئێرانی له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتدا بۆ شاندی میوان شی کرده‌وه.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری هه‌روه‌ها هیواداریی خۆی له‌مه‌ڕ سه‌قامگیر بوونی پێشکه‌وتنه‌کانی تورکیه و بارودۆخی کوردان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها هیوای خواست که به‌ستێنێک بۆ دابین کردنی مافی زیاتری کورد له‌و وڵاته مسۆگه‌ر بکرێت.