کوردستان میدیا: پاش ده‌ركردنى نوێنه‌رانى سووريه له چه‌ندین وڵات به هۆی کۆمکوژیی شاری حووله، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ديش باڵوێزی ١٧ وڵاتی له سووریه ده‌ر کرد.
رێژیمی سووریه باڵوێزی ١٧ وڵاتی رۆژئاوایی له‌و وڵاته ده‌ر کردووه که باڵوێز و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریکا، بریتانیا، فه‌ڕانسه و تورکیه له نێویاندا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌ون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشه‌یـتـێـد پرێس، جه‌هاد موقه‌ده‌سی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی سووریه، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردان رایگه‌یاند که دیپلۆماتکارانی ١٧ وڵات له سووریه ده‌رکراون و چی دیکه ئیزنی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌دا نییه.
ئه‌م کرده‌وه‌ی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌مبه‌ر وه‌ڵامی ده‌رکرانی باڵوێزه‌کانی له وڵاتانی رۆژئاوایی ئه‌نجام دراوه.
حه‌وتووی رابردوو وڵاتانی رۆژئاوایی باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌یان ده‌ر کردبوو
کۆمکوژیی زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی سووریه له حووله به ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی توندی وڵاتانی جیهان به‌ره‌وڕوو بوو و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به توندی مه‌حکوومیان کرد.
پاش کۆمکوژیی زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاری حووله له پاریزگای حومس، وڵاتانی بلژیک، بولغارستان، ئیسپانیا، ئاڵمان، ئوسترالیا، سویس، ئامریکا، بریتانیا، فه‌ڕانسه، کانادا، تورکیه، ژاپۆن و ئیتالیا له کرده‌وه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگدا دیپلۆماته‌کارانی رێژیمی سووریه‌یان له وڵاته‌که‌یان ده‌رکرد.
ئه‌م وڵاتانه حه‌وتوویه‌ک پێشتر مۆڵه‌تیان بۆ باڵوێز و دیپلۆماتکارنی رێژیمی سووریه دیاری کردبوو هه‌تا وڵاته‌که‌یان به جێ بێڵن.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش به هۆکاری ئه‌منیه‌تی و سیاسی ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا باڵوێزه‌کانیان له سووریه بانگهێشت کردبووه.
هه‌ڵوێستی به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌مبه‌ر قه‌یرانی سووریه
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رکۆماری رێژیمی سووریه رۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاخاوتنێکدا، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی به هۆکاری سه‌ره‌کیی قه‌یرانی ناوخۆی سووریه له قه‌له‌م دا.
ناوبراو گوتوویه‌تی که رێژیمه‌که‌ی هه‌میشه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ دژبه‌ران وتووێژ بکات، به‌ڵام نه‌ک ئه‌و دژبه‌رانه‌ی که له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه هاوکاری ده‌که‌ن، یان به وته‌ی ئه‌و چالاکیی تیرۆریستییان هه‌یه.
بارودۆخی ئه‌مڕۆی سووریه
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه هێرشیان کردۆته سه‌ر شارۆچکه‌ی کفر زیتا له پارێزگای حما و له لازیقییه‌ش دوو چه‌کداری دژبه‌ری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د کوژران.
ناوه‌ندی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریه که بنکه‌ی سه‌ره‌کیی له بریتانیایه گوتوویه‌تی: چوار که‌س له هێرشێکی به‌ربڵاوی هێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌دا له گوندێکی پارێزگای ئه‌دله‌ب کوژراون.
هه‌روه‌ها چالاکانی دژبه‌ری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، گوتوویانه له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه ٧ که‌س بوونه‌ته قوربانی.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران