کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، له کۆنفرانسی گرووپ پارلمانتاریی ئه‌و وڵاته بۆ پشتیوانیی گه‌لی کورد لە کوردستانی سووریه، به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز نامدار سه‌فه‌ری له کۆنفرانسی گرووپ پارلمانتاری ئه‌و وڵاته بۆ پشتیوانی له گه‌لی کورد لە سووریه به‌شداریی کرد.
ئه‌م کۆنفرانسه له‌لایه‌ن به‌ڕێز کارلۆس سامارۆگا هاوسه‌رۆکی گرووپی پارلمانی و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزبی سوسیالیستی سویس به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا له‌سه‌ر پرسگه‌لێک وه‌کوو بارودۆخی گه‌لی کورد له کوردستانی سووریه و ئاڵوگۆڕه چاوه‌روان نه‌کراوه‌کان له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها ناردنی هه‌یئه‌تێک له پارلمانتارانی سویس بۆ کوردستانی سووریه له هاوینی ئه‌مساڵ تیشک خرایه سه‌ر و ئالوگۆڕی بیروڕا کرا.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن دوکتور ناسان و ئیزۆلی ئه‌یدن که هه‌ر دووکیان کوردی سوریه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێستای سووریه، کۆمکوژیی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، سیاسه‌تی رێژیمی به‌عسی سووری له دژی گه‌لی کورد و پێگه‌ی ئوپۆزسیۆنی کورد له نیو ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی سووریه‌دا باس کرا.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران