کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەند "کامران عەبدولڕەحمان" ماڵاوایی لە دونیای هونەر کرد

12:22 - 10 بەفرانبار 2720

هونەرمەند "کامران عەبدولڕەحمان" دوای چەند مانگێک ململانێکردن لەگەڵ شێرپەنجە، لە "هەولێر" کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە دوای حەوت مانگ ململانێکردن لەگەڵ نەخۆشیی "شێرپەنجەی پانکراس" سەرئەنجام ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هونەرمەند "کامران عەبدولڕەحمان" ساڵی ١٩٤٦ی زایینی لە شاری "کەرکووک" لەدایک بووە. ناوبراو ساڵی ١٩٨٧ی زایینی دەستی بە کاری هونەری کردووە و زیاتر لە ٥٠ سروود و گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، هەروەها  میوزیکژەنێکی شارەزاش بووە.

بەناوبانگترین گۆرانیی ئەو هونەرمەندە "مۆمی تەمەن" بوو کە لەم ساڵانەی دواییدا هونەرمەند "بڵند ئیبراهیم" بە فۆرمێکی نوێ وتوویەتیەوە.