کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندان بە هانای لافاولێدراوانەوە دەچن

18:22 - 22 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستانی باشوور بە دانانی کۆنسێرتێک و بەخشینی داهاتی کۆنسێرتەکە، بە هانای خەڵکی لافاولێدراوەوە دەڕۆن.

گرووپی مۆسیقای لۆڕ بە بەشداری ١٠ کەس لە هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتێک لە شاری سلێمانیی کوردستانی باشوور بەڕێوە دەبەن کە داهاتی ئەو کۆنسێرتە پێشکەشی خەڵکی لافاولێدراوی لوڕستان دەکرێت.

"نزار زێوەیی" بەڕێوبەری گرووپی لۆڕ، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەرەی فەیسبووکی خۆیدا نووسیویەتی: "داهاتی بەرهەمهاتوو لە فرۆشتنی بلیتەکان بۆ خوشک و برا هاوزمانەکانمان لە لورستان بەڕێ دەکەین.

لەو کۆنسێرتەدا، هونەرمەندان، "عەتا چاوشین، کنار تاها، سەعدوون کاکەیی، شیلان عوسمان، محەممەد ڕەئووف کەرکووکی، نیان عەبدوڵڵا، لوقمان سەلیم، ڕێناس وریا، عوسمان میروەیس، شوان قەرەداغی و ئازادە ڕەش" بەشداری دەکەن.

ئەو کۆنسێرتە، کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، لە "هۆڵی هەنەر"ی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێ.