کوردستان میدیا: هونەرمەندی ناوداری خوراسانی کە لە ڕێگای ژەندنی مۆسیقاوە بە حەنجەرەی، دڵی کوردانی خوراسانی دەگەشاندەوە، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، "ڕۆستەم مێهرەگان"، هونەرمەندی هەڵکەوتووی خەڵکی گوندی "قەلعە بەیگـ"ـی شاری "شیروان"، سەر بە پارێزگای خوراسان و تەنیا بەجێماوی بەرەی حەنجەرە ژەنان، کە زیاتر لە ١٥٠ جۆر مۆسیقای بە حەنجەرەی دەژەند، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد و مۆسیقاکانی بۆ گوێگرانی بەجێ هێشت.
"مێهرەگان"، مۆسیقای بە ژێیەکانی حەنجەرەی دەژەند و لە وەسفی سەرداران و ناودارانی کورددا، لەوانە: "سەردارعەیوەز خان، سەردار جەجۆ خان و جەعفەر قولی زەنگڵانی"، چەندین پارچە مۆسیقای ژەندووە.
حەنجەرە ژەنی، خاوەن مێژوویەکی زیاتر لە ٣ هەزار ساڵەیە.