هونەرمەندی نەتەوەی کورد "نەجمەدین غوڵامی" بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانی لە ماڵپەڕ، لاپەڕە، کاناڵ و میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لە کاناڵی فەرمیی ناوبراو بڵاو بووەتەوە هاتووە:
پەیامێک بۆ ماڵپەڕ و لاپەڕە و کاناڵ و میدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە
لەم ڕۆژانەدا بینیم گۆرانیەکانی من لە زۆربەی مێدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە بڵاو دەبێتەوە ، هەر لەم کاناڵەوە بەم ئەدمینانەی لایەنگری حکوومەت ڕادەگەیەنم بە هیچ شێوازێک مافیان نییە کارەکانی من لەم شوێنانە بڵاو کەنەوە ، داواکارم مافی کۆپێ ڕایت بپارێزن.
تەنیا تۆڕەکۆمەڵایەتیە فەرهەنگی و ئەدەبیەکان و ئەو میدیایانەی لایەنگری نەتەوەی کورد و خەڵکی چەوساوەی کوردستان و ژێر دەستی حکوومەتی سێدارەن مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی منیان هەیە.
بە سپاسەوە براتان نەجمەدین غوڵامی
١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی
وڵاتی سۆئید ستۆکهۆڵم
کاناڵی: تایبەتی نەجمەدین غوڵامی