کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندی کورد "سابیر کوردستانی" ماڵاوایی لە دونیای هونەر کرد

13:09 - 21 گەلاوێژ 2720

"سابیر محەممەد ئەحمەد" ناسراو بە "سابیر کوردستانی" شەوی دووشەممە ١٠ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زایینی، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

"سابیر کوردستانی" ساڵی ١٩٥٥ی زایینی لە کەرکووک لەدایک بووە. ناوبراو لە تەمەنی منداڵییەوە بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوەکانی لەدەست دابوو.

لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم گۆرانیی لە ساڵی ١٩٧١ لە تێلێڤیزیۆنی کەرکووک تۆمار کردووە.

"سابیر کوردستانی" خاوەن دەیان گۆرانییە و لەمبارەوە وتوویەتی: "زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستیی لە پشتەوەیە، بەتایبەت ئەو گۆرانییانەی کە خۆم تێکستەکانیم نووسیوە".