کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "حیکمەت نۆبەری" ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:31 - 19 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "حیکمەت نۆبەری" لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حیکمەت نۆبەری" لە ماوەی ژیانیدا چەندین گۆرانی و بەرهەمی فۆلکلۆری وتووەتەوە و تۆماری کردووە.

هونەرمەند "حیکمەت نۆبەری" یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا "حەسەن زیرەک" بووە.

حیکمەتوڵڵا نەوبەری (۱۴۰۰ - ۱۳۱۴ خ)؛ کوڕ حەبیبوڵڵا، لەدایکبووی گەڕەکی چوارباخی شار سنە بوو. حیکمەت نەوبەری، یەکێک لە گورانیبێژە دەنگخوەشەکانی کوردستان بوو کە کۆمەڵێک گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سنە - بەر لە هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ئێران تۆمار کردووە.

شایانی باسە، ناوبراو خاڵۆی هونەرمەندی کورد لە بواری مۆسیقا جەلیل عەندەلیبییە.

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ "حیکمەت نۆبەری" لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد و ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان لە گۆڕستانی ئەوە شارە  لە بەشی هونەرمەندان بە خاک ئەسپێردرا.