کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە دەچێت

13:14 - 19 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هونەرمەندانی کوردستان، بە هانای خەڵکی لافاولێدراوەوە دەچن و هاوکات داواش لە خەڵکی کوردستان دەکەن بە هانای خەڵکەوە بڕۆن.

کوردستان یەکدەنگ و یەکگرتوو یارمەتی بۆ خەڵکی لێقەوماو کۆ دکاتەوە و کۆکردنەوەی یارمەتییەکان لە شارەکانی کوردستاندا درێژەی هەیە.

هونەرمەندێکی کورد، بە ناوی "جەمشید فەرجوەند"، خەڵکی شاری بیجاڕ به مەبەستی یارمەتیگەیاندن بە خەڵکی لافاولێدراو لە پیشانگای "کافە ژوانگە" بەرهەمەکانی خۆی دەفرۆشێت.

هاوکات ناسر ڕەزازی، هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەی کورد، لە ڕێگەی "کەمپەینی زاگرۆس چاوەڕێمانە، زاگرۆس چەشەڕوومونە"، بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە خەڵکی لافاولێدراوی پارێزگای لۆڕستان، داوای لە خەڵک کردووە، کە بە یارمەتییەکانیان خەم و دەردەکانی خەڵکی لافاولێدراو ساڕێژ بکەن.