کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "هۆنگ کۆنگـ"ـی بەدەست هێنا

18:39 - 1 خەرمانان 2720

"بەختیار پەنجەیی" هونەرمەندی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مسۆگەرکردنی خەڵاتی "هۆنگ کۆنگ"، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دووەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا.

"بەختیار پەنجەیی" دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "نامۆ" لە فێستیڤاڵی "هۆنگ کۆنگـ"ـدا بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو.

پێشتریش ئەو هونەرمەندە کوردە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "تائۆرمینای" لە وڵاتی ئیتالیا توانیبووی وەک باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی "نامۆ"دا خەڵات بەدەست بێنێت.

"بەختیار پەنجەیی" دەرهینەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما لە ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە "مەهاباد" لەدایک بووە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە بواری "ئەدەبیاتی نمایشی" هەیە و لە دوای ٢٢ ساڵ پێشینەی لەو بوارەوە، لە ٣ فیلمی سینەمایی، ٣ زنجیرە فیلم و زیاتر لە ٣٥ کورتە فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە.