کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی کورد، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ونیز"ی ئیتالیا کە لە شاری سڵێمانی بەڕێوە چوو توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو وەربگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هونەرمەندی کورد "نەوید محەممەدزادە" ئەکتەری سینەما، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ونیز"ی ئیتالیا کە لە شاری سڵێمانی بەڕێوە چوو، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو وەربگرێت.
ئەو هونەرمەندە کورد خەڵاتی "شێری زێوی" سەبارەت بە باشترین ئەکتەری پیاو بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ئەو فێستڤاڵە ٧٤مین، خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ونیز بوو کە لە شاری سلێمانییە لە کوردستانی باشوور بەڕێوە چوو.
نەوید محەممەدزادە دوای وەگرتنی ئەو خەڵاتە باسی لەوە کرد کە مایەی شانازیی منە وەکوو کوردێک توانیم خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە بەدەست بێنم.
ئەو هونەرمەندەی خەڵکی پارێزگای ئیلام سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە کاری سینەما دەکات.