کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

17:48 - 26 سەرماوەز 2720

''قادر قادری'' ناسراو بە ''قودرەت ئاغایی'' ژەنیاری بەناوبانگی ''نایە'' ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 هونەرمەند ''قودرەت ئاغایی'' ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی لەدایک بووە، دوای هاتنە نێو دونیای هونەرییەوە ژەنیاریی بۆ هونەرمەندان ''حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ، سەید محەممەد سەفایی و...'' کردووە.

ناوبراو لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی ''زەرب، نایە، تووزەلە و زوڕنا'' کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیواڵەکاندا بەشداریی کردووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێگیراوە.

 ''قودرەت ئاغایی'' ماوەی سێ مانگ بوو کە تووشی نەخۆشی ببوو، لە ئاکامدا دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.