کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد وەک کەسایەتێکی ساڵ هەڵبژێردرا

16:38 - 18 بەفرانبار 2720

"نەسیر شەممە" هونەرمەندی کورد خەڵکی "خانەقینی" کوردستانی باشوورن خەڵاتی "کەسایەتی ساڵـ"ـی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی هۆلەند بۆ ئازادی و پاراستنی مافی مروڤ هەر ساڵ خەڵاتی "کەسایەتی ساڵ" بە هونەرمەندێک دەبەخشێت.

"نەسیر شەممە" جگە لە کوردستان ناوبانگێکی جیهانی هەیە و لە چەند وڵاتێکی عەرەبی فێرگەی تایبەت بە فیرکاری ژەنینی "عود"ی هەیە.

"نەسیر شەممە" خاوەنی چەندین خەڵاتی هەرێمی و نێونەتەوەییە و هەتا ئێستا دەیان جار داهاتی کۆنسێرتەکانی لە کاری خێرخوازی خەرج کردووە.

"شەممە" گەورەترین کۆنسێرتی خۆی بە ناوی "شارەکانی نێرگز" لە قەڵای هەولێر لە هەریمی کوردستان بەڕێوە بردووە.