![](/weney-mallperr/12641.jpg)
كوردستانمیدیا: به‌رنوێژی كاتیی نوێژی هه‌ینی تاران، له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی شه‌شه‌م له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی مه‌جلیس هۆشداری دا.
ڕۆژنامه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ئێران بڵاویان كرده‌وه، مهوهحێدی كرمانی به‌رنوێژی كاتیی نوێژی هه‌ینی تاران ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له فستیڤاڵی سه‌رانسه‌ری مالكی ئه‌شته‌ری به‌سیج ڕوو له بهسیجییهكانی به‌شدار، وێڕای هێما كردن بۆ ئه‌وه‌یكه دوژمن سه‌رقاڵی به‌رنامه‌ڕێژی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووه، ڕایگه‌یاندووه: پێویسته به ته‌واوی ئاگامان لێ بێت تاكوو مه‌جلیسی داهاتوومان وه‌ك مه‌جلیسی شه‌شه‌م نه‌بێت كه له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ردا ڕاوه‌ستان.
شڕۆڤه‌كارانی بارودۆخی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه هه‌نووكه ئه‌م وڵاته قۆناغێكی دژوار له ململانێی نێو باڵه‌كانی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت. بۆیه ئه‌م قسانه‌ی كرمانییش به جۆرێك ترس و شه‌ڕی نێو بانده‌كانی حكوومه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵی:به‌سیج نه‌ته‌نیا ده‌بێ پێڕه‌وی وه‌لی فه‌قیهـ بێت به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بكات شتێك هه‌یه كه ڕێبه‌ر خوشحاڵ ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاریشی بۆ نه‌دابێت پێویسته ئه‌نجامی بدا.
ڕه‌خنه‌گرانیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م به‌شه له قسه‌كانی ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دژكرده‌وه‌ی به‌سیج له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی ساڵی ٨٨.