کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی وشکساڵی لە کوردستان و ئیراندا

12:45 - 21 خاکەلێوه 2721

لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا لە بەشی "نۆدشە" سەر بە شاری "پاوە" بۆ یەکەمین جارە، ئاوی ڕووبارەکانی ئەو ناوچەیە وشک بوونە کە دەتوانێت هۆشدارییەک بێت بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بێ‌ئاوی لە کوردستان و ئێراندا.

ناوەندی بەڕێوەبەریی قەیران و وشکساڵی لە ئێران ڕایگەیاندووە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٩ هەتا ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ ڕێژەی بارینەکان لە ماوەی٣٠ ساڵدا، ٣/٣١ لەسەد کەمتر باریوە.

پێشبینیی کەششناسی بۆ ساڵی ١٤٠٠ پێشان دەدات کە پاریزگاکانی "کرماشان، سیستان و بەلووچستان، هۆرمزگان، کرمان، خۆراسان، سمنان، گوڵستان و فارس" لە پلەی یەکەمی وشکساڵیدانە.

لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٩٩دا لە ٣١ پارێزگا بارینەکان بە حاڵەتی ئاسایی باریون، بەڵام لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا هیچ بارینێک نەبووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی وشکساڵی لە ئێران و کوردستاندا.