کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ٧ کارناسی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا بە "جۆ بایدن": ڕێژیمی ئێران هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە

18:31 - 28 سەرماوەز 2721

ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەز، ٧ کارناسی باڵای "ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا" لە بەیانییەیەکدا بۆ "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا ڕایانگەیاند: "ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەشداری لە دانوستاندنەکاندا، تەنیا وەدەستهێنانی کاتی زیاتر بۆ دروستکردنی چەکوچۆڵی نیزامیی زیاترە".

لە بەیانییەی ئەو ٧ کارناسە باڵایەی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکادا هاتووە کە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، هەموو "هێڵە سوورەکانی" بەزاندووە و داوایان لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا کردووە کە سیاسەتی دیپلۆماسیی توند لە بەرامبەر ئێراندا وەگەڕ بخات و ئەگەر پێویست بکات لە هێزی نیزامیش کەڵک وەربگرێت.

ئەو کارناسانە بەپێی لێکدانەوە لەسەر دۆسیەی ناوکی و پرۆسەی دانوستاندنەکان، بەو ئاکامە گەیشتوون کە پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەو دوو وڵاتە هیچ پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەدیوە و ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی وەدەستهێنانی کاتی زیاتر بە ئامانجی دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی لە دانوستاندنەکان کەڵک وەردەگرێت.

بەپێی ئەو بەیانییە، چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەو وڵاتە خەریکە بۆ گەشەی  زیاتری تواناییە ناوکییەکانی هەنگاو هەڵدەگرێت.