کوردستان میدیا: بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌یدز له نێو منداڵانى كاردا ٤٥ هێنده‌ی راده‌ی نێونجیی وڵاته، به چه‌شنێک که ئه‌و رێژه‌یه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه له نێو ژنانی له‌شفرۆشدا یه‌کسانه.
توێژه‌رێکی بواری نه‌خۆشیی ئه‌یدز، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیيه له نێو منداڵانی کرێکاردا به پرسێکی گشتگیر هه‌ڵسه‌نگاندووه و ده‌ڵێت: به‌پێی توێژینه‌وه‌کان رێژه‌ی تووش بوونی منداڵانی گه‌ڕۆکی کۆڵان و شه‌قامه‌کان به نه‌خۆشیی ئه‌یدز له‌گه‌ڵ ژنانی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه یه‌کسانه.
به‌پێی وته‌کانی ئه‌و توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه، منداڵان له ته‌مه‌نی ١٠ هه‌تا ١٤ ساڵ و لە تەمەنی ١٥ هه‌تا ١٨ ساڵیدا ده‌ست ده‌که‌ن به که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه ئه‌لکولییه‌کان. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که له‌سه‌دا ٦٠ی منداڵانی کرێکار ئه‌زموونی که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده هۆشبه‌ره‌کانیان کردووه.
ئه‌و چالاکه‌ی مافی منداڵان به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای گوتووه، به‌گوێره‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه له‌سه‌دا ٢٠ی منداڵانی کرێکار ئه‌زموونی که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده هۆشبه‌ره‌کانیان هه‌یه و له‌سه‌دا ٤٠ی دیکه‌ش خواردنه‌وه ئه‌لکولییه‌کانیان ئه‌زموون کردووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، زیاد کردنی هه‌ڵاوسان و قه‌یرانی ئابووری ده‌بێته هۆی هه‌ژارتر بوونی بنه‌ماڵه فه‌قیره‌کان و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش که گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی زێده بوونی رێژه‌ی منداڵان دێته ئه‌ژمار.
ئه‌و چالاکه‌ی مافی منداڵان له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: سه‌ره‌ڕای زێده بوونی رێژه‌ی هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگیی بنه‌ماڵه‌کان به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری که به‌رهه‌می سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته، وێده‌چێ ده‌وڵه‌ت په‌رۆشییه‌کی ئه‌وتۆی له‌مه‌ڕ رووماڵ کردن و سامان دانی بنه‌ڕه‌تی و درێژ ماوه‌ی بۆ ئه‌م منداڵانه نه‌بێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران