کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"هیند" بۆ پاراستنی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەبەرابەر ئەگەری هێرشی ڕێژیمی ئێران مانۆڕێکی بەڕێوە برد

18:20 - 17 بانەمەڕ 2722

لە دوای ئەگەری هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە "دێهلی نوێ"، پۆلیسی هیند سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنییەتی، مانۆڕێکی بێ وێنەی بە بەشداریی هێزەکانی ئیسرائیلی لە دەورووبەری ئەو باڵوێزخانەیە بەڕێوە برد.

لەو مانۆڕەدا هێزەکانی پۆلیس و هەروەها هێزەکانی تایبەتی دژە تێرۆری هیند بەشدارییان هەبووە و ئیسرائیل بۆ پاراستنی باڵوێزخانەی خۆی لەو مانۆڕەدا لە تێکنۆلۆژیی پێشکەوتوو کەڵکی وەرگرتووە.

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی وتوویەتی کە باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نوێ لە ساڵی ڕابردووە لەلایەن ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی هێرشی لەسەرە.

لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٩ی هەتاوی تەقینەوەیەک لە نزیک باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نوێ ڕووی دا و میدیاکانی "هیند"ی باسیان لەوە کردبوو کە پۆلیسی ئەو وڵاتە نامەیەکیان لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزیبووە کە ڕوو بە باڵوێزی ئیسرائیل نووسرابوو و تێدا ئاماژە بە ناوەکانی ''قاسم سلێمانی و مۆحسێن فەخری زادە'' کرابوو.