کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیندوستان ئاسن لە ئێران ناکرێت

12:41 - 28 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا و بەپێی پێبەندیی وڵاتانی هاوپەیمانی ئامریکا، دەوڵەتی هیندوستان ئاسن لە ئێران ناکڕێت.

هەواڵدەریی ''ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە، کارخانەکانی پۆڵای هیندوستان، داوایان لە دەوڵەتی هیندوستان کردووە کە پێش لە هاوردەکردنی پۆڵای ئێران بگرێت.

کارخانەکانی پۆڵای هیندوستان لە نامەیەکدا بۆ "بینوی کۆمار"، بە وەزیری پۆڵای ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاندووە، بە هۆی ئەوەی کە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا پێشێل نەکرێت و لە لایەن ئامریکاوە سزا نەدرێن، خۆ لە هاوردەکردنی پۆڵای ئێران ببوێرێت.

سێ کۆمپانیای "پۆڵای موبارکە، پۆڵای خوزستان و پۆڵای ئیسفەهان" لە لایەن ئامریکاوە تەحریم کراون.

لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە، کە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران پەسەند کراون، ژمارەیەکی زۆر لەو کەس، کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە لە هەوڵی یارمەتیدان بە ڕێژیمی ئێران و دەورلێدانی گەمارۆوەکان بوونە، لە لایەن ئامریکاوە سزا دراون.

هەتا ئێستا ئەو کەس و کۆمپانیانە بە هۆی دەورلێدانی گەمارۆوە ئابوورییەکان، کە لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە دژی ڕێژیمی ئێران پەسەند کراون، خراونەتە نێو لیستەی گەمارۆوەکانی ئامریکاوە.
زۆربەی ئەو کەس و دامەزراوانە لە لایەن ئامریکاوە خراونەتە نێو لیستەی گەمارۆوەکان و هێندێکیش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە سزای نەختی مەحکووم کراون.