کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیندوستان بۆ ئەمنییەتی کەنداو هێزی نیزامیی ڕەوانە کرد

13:17 - 27 جۆزەردان 2720

بەرپرسانی دەوڵەتی دێهلی نوێ بۆ مەبەستی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان هێزی نیزامیی ڕەوانەی کەنداو کرد و هۆشدارییان دا، هەر چەشنە کردارێک وڵام دەدەنەوە.

هێزی دەریایی هیندوستان ڕایگەیاندووە، ئێمە لە پاراستنی ئەمنییەتی کەنداودا بەشداری دەکەین و دۆخی ناوچەکەمان لەژێر چاوەدێریدایه.

هیندوستان ڕایگەیاندووە، پەیوەست بە هاوپەیمانیی ئەمنییەتی کەنداو نابێت، بەڵام هەر چەشنە کردەوەیەکی مەترسیدار وڵام دەداتەوە و هێزەکانی لە کەنداو لەژێر ئاڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات.

ئامریکا و هیندوستان ڕێککەوتنی لۆجێستیکییان پێکەوە هەیە و ئەرتشی ئەو دوو وڵاتە هاوئاهەنگییان پێکەوە هەیە.

هاوکات پارلمانی دانمارک ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگی پارلمان بڕیاری داوە کە هێزی نیزامی ڕەوانەی گەرووی هۆرمۆز بکات.

بەپێی ئەو بڕیارە، ١٩٥ پێرسۆنێلی نیزامیی دانمارک لە گەرووی هۆرمۆزدا جێگیر دەکرێن و ئەرکی بەشێک لە پاراستنی ئەمنییەتی گەرووی هۆرمۆز لە ئەستۆ دەگرن.