کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"هیوای زانست" هیوا دەبەخشێت

12:16 - 23 گەلاوێژ 2720

ئەنجومەنی "هیوای زانست" لە سەقز بۆ گەشەکردنی کولتووری کتێب خوێندنەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی خوێندەواریی خەڵک، کتێبخانەیەکی دروست کرد.

"هیوای زانست" لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆی لە سەقز، ئەمجارە کتێبخانەیەکی بۆ گەڕەکی "نەشمیلان" کردەوە.

ئەنجومەنی فێرکاری- کولتووریی "هیوای زانست" بۆ پەرەپێدانی ڕەوتی خوێندنەوە و دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ لایەنگرانی کتێب و خوێندنەوە، لە هەڵمەتێکی نوێدا دەستی داوەتە سازکردنی کتێبخانە لە گەڕەکە پەراوێزەکان.

ئەو گەڕەکانەی کە ئەو ئەنجومەنە پێشتر کتێبخانەی تێیدا دروست کردوون بریتین لە: "شارۆچکەی جاقل، شارۆچکەی زاگرۆس (کووهدەشت) و شارۆچکەی پشت دادگوستەری".

ئەو ئەنجومەنە بۆ بەردەوامیی هەنگاوەکانیان لەو پێناوەدا داوای پشتگرییان لە خەڵکی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ئۆگری کتیب و خوێندنەوە کردووە.

چالاکانی مەدەنی لە ئەنجومەنە مەدەنییەکان و فێرگەکانی زمانی کوردی، بە چالاکیی بەردەوام لە بوارەکانی زانست، فێرکاریی زمان، دانانی کەمپەین و کاری لەم چەشنە، هەوڵی ڕاگرتنی کولتووری کورد و بردنەسەرەوەی ئاستی هۆشیاریی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدەن.