کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیچ زانکۆیەکی ئێران لە نێوان ٢٠٠ زانکۆی باشی جیهاندا ناویان نییە

12:20 - 22 جۆزەردان 2720

لیستەی باشترین زانکۆکانی ساڵی ٢٠٢٠ی جیهان بڵاو کرایەوە و هیچ زانکۆیەکی ئێران لە نێوان ٢٠٠ زانکۆکانی یەکەمدا ناویان نییە.

لەکۆی سەرجەم زانکۆکان کە ٦٠٠ زانکۆ بوونە؛ هەرکام لە زانکۆکانی "سەنعەتیی شەریفی تاران" لەو پلەبەندییەدا لە پلەی  ٤٠٩ی زانکۆکان دایە؛ زانکۆی "ئەمیر کەبیر" ٤٧٧یەمین و زانکۆی "تاران" لە پلەی٥٩١دا جێگایان گرتووە.

بۆ یەکەمین جار سێ زانکۆی عەرەبستان، قەتەر، لوبنان و دوو زانکۆی دیکەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە نێوان ٢٠٠ زانکۆیئەو لیستەدا ناویان تۆمار کراوە.

لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی خوێندەواری لە ئێراندا دابەزیوە و لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە گرینگی بە پڕۆسەی خوێندن نادرێت.

نەخوێندەواری، نائاگایی و ناوشیاری کۆمەڵگا  لە وڵاتە دیکتاتۆر و کۆڵۆنیالیستییەکاندا چەکی هەرە گرینگی دەسەڵاتدارەکانە بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات.