میدیا جیهانییەکان ڕووماڵی ڕووداوی هێرش بۆ سەر "سادق زەرزا"، ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان کردووە.
هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لەبارەی ئەو هێرشە، بڵاوی کردووەتەوە، چالاکێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە ناوی "سادق زەرزا" بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر.
ئەو هەواڵدەرییە بڵاوی کردووەتەوە: "ئێران دەستتێدابوونی خۆی لەو هێرشەدا ڕەت کردووەتەوە".
هەواڵدەرییەکانی وڵاتی هۆلەند ئەو ڕووداوەیان بە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئەمنییەتی وڵاتی هۆلەند وەسف کردووە.
بنەماڵەی "سادق زەرزا" بە میدیاکانی هۆلەندیان ڕاگەیاندووە، ئەو هێرشە ئامانجی سیاسیی لە پشتە.
ئەو هەواڵدەرییانە باسیان لەوە کردووە، یەکیەتیی ئورووپا دوای ئەوەیکە گەمارۆی ئابووریی دژی تاران پەسند کرد بەنیسبەت چالاکییەکانی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی هۆشدارییان دا.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزه‌ردان، "سادق زه‌رزا"، كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆلەند بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.
كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆله‌نده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هاوڕێ "سادق زه‌رزا" چه‌ند ده‌وره ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه و له كادره دڵسۆز و به‌ناوبانگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه و به خۆی و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ریه‌وه خزمه‌تێكی زۆریان به جووڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كردووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاوڕێ "سادق زه‌رزا"، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی هۆلەنددایە.