کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر کرێکارانی مانگرتووی کانگای مسی سونگون

11:22 - 14 سەرماوەز 2721

کرێکارانی کانگای "مسی سونگون" لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، پێنج ڕۆژە کە مانیان گرتووە و ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەز لە کاتێکدا کە کرێکاران لە حاڵی هاتنەوە لە ڕێپێوان بوون، جەرسەقیلێک بەخێرایی زۆر و باری قورسەوە بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان ڕووی لە ئاپۆڕای کرێکاران کردووە.

کرێکاران، خاوەنکارەکان تاوانبار دەکەن کە ئەو کارەیان بەئەنقەست دژ بە کرێکاران ئەنجام داوە. تا ئێستا خاوەنکارەکان هیچ کاردانەوەیەکیان لە بابەت ئەو ڕووداوە نیشان نەداوە.

لەو ڕووداوەدا هیچ زیانێک بە کرێکاران نەگەیشتووە.

کرێکاران لە حەوتووی ڕابردووەوە سەرەڕای بوونی سەرما، درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان داوە.

کرێکاران دەڵێن کە بەرپرسانی دەوڵەتی و خاوەنکارەکان لە جیاتی پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی کرێکاران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، ئانتێنی مۆبایل و هێڵی ئینتێرنێتیان لێیان پچڕاندووە، سرویسی هاتوچۆیان لە کرێکاران ڕاگرتووە، ئاوی خواردنەوەیان بەستووە و دەرگای چێشتخانەیان لە کرێکاران داخستووە.