سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەنیسبەت هێرشەکانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین و هەروەها جموجۆڵەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هۆشداریی دا.
بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جموجۆڵە نیزامییەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە وەک سەرەتای فراوانبوونەوەی هێرشەکانی داعش وەسف کردووە.
ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین هێرشێکی فراوانیان کردە سەر هێزەکانی عێراق و لە ئەنجامدا چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.
بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەغدا بەردەوام هۆشداری دەدەن کە مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا هەر ماوە.
"مەسروور بارزانی"، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی سەقامگیرنەبوونی ئەمنییەت لە هەندێک ناوچەی عێراق، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.
لە دۆخی ئێستادا کە عێراق تووشی قەیرانی سیاسی بووە، داعش دەتوانێت لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرێت و خۆی بۆ هێرشی بەرفراوان ڕێک بخاتەوە.