ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بە چوار ماشینەوە، چوونەتە نێو باغەکانی گوندی "دێشەمس" و دەستیان بە مانۆڕدان لەپێش چاوی دانیشتووانی ئەو گوندە کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چوار ماشین لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزەکان و هەروەها چەکوچۆڵی قورس و نیوەقورسەوە، لەنێو باغەکانی دەورووبەری گوندی دێشەمس، دەستیان کردووە بە مانۆردان و بوونەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ئەو گوندە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە جموجۆڵی ئەو هێزانە لەو گوندەدا بەبێ هیچ هۆکارێک بووە و هیچ زانیارییەک لە هۆکاری هاتنی ئەو هێزانە لە بەردەستدا نییە.
ئەو سەرچاوە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: "لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەمە دووهەمین جارە کە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بە چەکوچۆڵی قورس و نیوە قورسەوە، دەستیان کردووە بە مانۆڕدان لەو گوندە".