کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا

12:50 - 7 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوە، بە چەند ڕاکتێک باڵوێزخانەی ئامریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج.

لە یەک ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ئەمە ٢٥ـەمین جارە کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا.

هەروەها لەم مانگەدا ئەمە چوارەمین حاڵەتی هێرش کردنە بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵوێزخانەی ئامریکا.

لە دوای کوژرانی تیرۆریست "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی سپای قودس و "ئەبوومەهدی مهەندیس"، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە عێراق، هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا زیاتر بووە.

هەر لەو پەیوەندییە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێرش کرایە سەر پایەگای نیزامیی ''ئەلتاجی'' لە عێراق. ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئامریکایی و سەربازێکی بەریتانیایی.