کوردستان میدیا: "حەشدی شەعبی" کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێدەکرێت، هێرشی کرایە سەر و چەند کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە چەکدارییە کوژران.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی عێراق بڵاویان کردووتەوە کە ڕۆژی هەینی لە پارێزگای سەلاحەدین لە قەزای ئامرلی، هێرش کراوەتە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی که لە سنووری خورماتوودا هەڵکەوتووە.
بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق بڵاویان کردووەتەوە: "بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، بۆمبێکی فڕێداوەتە پایگای شوهەدا کە سەر بە لەشکری ١٦ی حەشدی شەعبییە لە ناوچەی ئامرلی".
بەرپرسانی ئەمنییەتی عێراق ڕایانگەیاندووە کە دوو کەس لەو هێرشەدا بریندار بوونە، بەڵام ئاژانسی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە کە کەسێک کوژراوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە باس لە هێرشکردنە سەر ئێرانییەکان و یەکەیەکی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین دەکەن".
بەڵام شرۆڤهكارێكی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووە کە بۆردومانكردنی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی له لایهن فڕۆكهیهكی نادیار و ههڵنهگرتنی بهرپرسیاریهتی له لایهن هیچ وڵات و گرووپێکهوه بهڵگهی ئهوهیه كه ئیسرائیل ئهنجامدهری ئهو هێرشه بووه.
لەشکری ١٦ لە حەشدی شەعبی، هێزێکی تورکمانییە لە بەرەی باکووری حەشدی شەعبی.