ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆکەوانەكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆردومان كران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، كاتژمێر ٣:٤٥ خوله‌ک به كاتی هه‌ولێر و ٥:١٥ خولەک به كاتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕێژیمی ئێران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به مووشەک له به‌رزاییه‌كانی "ته‌لان" سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كانی دا.
له‌و هێرشه‌دا كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به مووشه‌كی تایبه‌ت به‌و فڕۆكانه ئەنجام دراوە، هێرش کراوەتە سەر ناوچه شاخاوییه‌كان و شوێنی ژیانی خه‌ڵک و باخ و مه‌زرایه‌كی زۆری هاووڵاتییان گڕیان تێبه‌ربووه و زه‌ره‌ری زۆر به شوێنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان گه‌یشتووه.
له هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر، بینه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.