کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە

11:32 - 22 رەزبەر 2721

گڕووپێکی چاوەدێری بەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریە ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ ناوەندی سووریە ٤ کوژرا و ٧ برینداری لێ کەوتووەتەوە.

گرووپی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریە لەمبارەوە وتوویەتی، چەکدارێکی ئەرتشی سووریە و ٣ کەسی سەر بە ڕێژیم ئێران کوژراون و لەنێوان برینداران ٣ کەسیان ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەرتشی سووریەن.

ئیسرائیل لەو هێرشەدا بورجێکی موخابراتی لە نزیک پایگای ئاسمانی "تی٤" و چەند شوێنی دیکەی کە ملیشیاکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕێژیمی ئێران لەو شوێنانەدا نیشتەجێن کردووەتە ئامانج.

یەکێک لەو کەسانەی کە لەو هێرشەدا کوژراوە خەڵکی سووریەیە بەڵام شوناسی ئەو سێ کەسەی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕوون نەکراوەتەوە.

هەروەها لە حەوتووی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سووریە ٢ ملیشیای سەر بە ڕێژیم ئێران کوژراون.