کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیم ئێران لە سنووری سەردەشت هێرشیان کردۆتە سەر کۆڵبەران و لەئاکامدا هاووڵاتییەک بریندار و دەست بەسەر بایی٧٠٠ میلیۆن تمهن شتومەکدا گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنێک بە نێوی گۆڕەدیم لە نێوان دۆلە بی و دەرماناوێ، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری سەر سنوور کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار و لانیکەم بڕی ٧٠٠ میلیۆن تمهن شتومەک دەستی بەسەردا گیرا.
کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان کوردستان لەهەمبەر بڕە پارەیەکی کەم دەست دەدەنه کۆڵبەری و راگواستنی شتومەک بۆ ناوخۆی وڵات و لە ئەگەری دەسبەسەردا گرتن، یان لەنێو چوونیان، خەسارەکان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.
ساڵانە دەیان کۆڵبەر و کاسبکار به هۆی نەبوونی هەلی کار، بە ناچاری روو لە سنوورەکان دەکەن و وێڕای پڕمەترسی بوونی ئەو کارە، لەگەڵ تەقەی راستەخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو دەبن و لەئاکامدا بریندار و دەکوژرن.
لەم رووداوەدا کەلە ناوچەی سنووریی سەردەشت رووی دا و لە ئاکامدا ٧٠ حەیوانی بارهەڵگری سنوورنشینان کە تەنیا سەرچاوەی بەدەست هێنانی بژیوی ژیانەیانە بە کوشت چوون.