کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێریی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر كاناڵه‌كانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات به‌رده‌وامه‌

12:14 - 5 سەرماوەز 2721

لە درێژەی هێرشە سایبێرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمجارەش هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ هەککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی شکست بوو.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای دروستکردنی ڕۆبات لە هەوڵ دابووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات هەک بکات. بەهۆی ئەو هێرشە سایبێرییە، گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" بوو و لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە نەدەکرایەوە.

ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرش دەکاتە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی حیزبی دێموکرات.

هاوکات ڕێژیمی ئێران بە دانانی پەیجی ساختە له‌ هه‌موو تۆڕ و كاناڵه‌كانی سۆشیاڵ میدیادا، بە ناوی حیزبی دێموکرات، هه‌م ده‌یه‌وێ زانیاریی ناراست و چه‌واشه‌ له‌ ژێر ناوی حیزبی دێموكراتدا بڵاو بكاته‌وه‌ و هه‌م به‌و ڕێگه‌وه‌ هەوڵی سیخوڕی بە سەر خەڵکدا دەدات.

ڕێژیمی ئێران لە چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نیگه‌رانه‌ و بۆ ئەو مەبەستەش بۆ وێنه‌ بە فەرمی داوای لە کۆمپانیای تێلێگرام کردبوو کە پێش بە چالاکیی گرووپە دژبەرەکانی رێژیم  بگرێت.