كوردستان میدیا: هێرشی مووشه‌كیی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ی به‌فرانبار كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كرایه سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌فەرمی ڕایگه‌یاند كه به مووشه‌ک هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئا‌مریكا و چه‌ند شوێنی له خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان مووشه‌كباران كردووه.
ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی سپای تێرۆریستی پاسداران كه بهرپرسیاریهتییهكەی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، پێشێلكردنی ڕاشكاوانه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
له هه‌مان كاتدا جۆری مووشه‌كه‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ڕاده‌ی فڕینی مووشه‌كه‌كانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه له مووشه‌كی بالستیک بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌منییه‌تی ناوچه و وڵاتانی دراوسێ كه‌ڵكی وه‌رگرتووە.
ئەو مووشەکانە دژی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه كه ئێرانی لە هەر جۆرە په‌ره‌پێدان و كه‌ڵک وه‌رگرتنێک له مووشه‌كی بالستیک قەدەغە کردووە.
له ماوه‌ی ڕابردوودا خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی عێراق له خۆپیشاندانه‌كاندا هاواریان ده‌كرد كه ئێران له وڵاته‌كه‌یان بڕواته ده‌رەوە، به‌ڵام ڕێژیمی ئێران به مووشه‌كی بالستیک ئه‌منییه‌تی نه‌ک عێراق، به‌ڵكوو هه‌موو ناوچه‌كه‌ی خستووەته مه‌ترسییه‌وه و بۆ جاری چه‌نده‌م سه‌لماندی كه سه‌رچاوه‌ی نائەمهنی و تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌کە و جیهانه.