کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا

12:58 - 15 پووشپەڕ 2720

باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا بۆ چەندەمین جار بە کاتیۆشا هێرشی کرایە سەر کە ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، باڵوێزخانەی ئامریکا لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، کرایە ئامانجی هێرشی کاتیۆشایی کە هێرشەکە لەلایەن سیستەمی پاتریۆتی دامەزراو لەو باڵوێزخانەیەدا پووچەڵ کرایەوە.

ئەو مووشەکە پێش ئەوەی کە ئامانجی بپێکێت، بە سیستەمی پاتریۆت شوێنی هەڵگیراوەتەوە و لە نزیکیی پردی هەڵپسێراوی نێو ناوچەی سەوزدا لەنێو براوە.

ئەوە یەکەمین جار نییە کە باڵوێزخانەی ئامریکا لەلایەن هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج.

ئەو هێرشانە بەتایبەتی پاش کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە چڕتر بووەتەوە.

ئامریکا بۆ پێشگرتن بە هەر ئەگەرێکی هێرش لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، چەندین سیستەمی پاتریۆتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان داناوە.