کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مەئمورانی شارەداریی کرماشان بۆ سەر دووکانداران و کاسبکارانی ئەو شارە

13:12 - 26 پووشپەڕ 2720

بەرەبەیانی ٢٥ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە مەئمورانی شارەداریی کرماشان، هێرشیان کردووەتە سەر کەسبکاران و دوکاندارانی ئەو شارە و تابڵو و سایەبانی دووکانەکانیان لێکردووەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەروەها مەئمورانی شارەداریی ڕێژیم وێرای خەسارگەیاندن بە دووکانەکان، لە دووکانداران و کاسبکارانیان داوە و بێڕێزیان پێ کردوون.

دووکانداران باس لەوە دەکەن کە شارەداریی بێ ئەوەیکە پێشتر ئێمەیان لەو کارە  ئاگادار کردبێتەوە یان هۆشدارییەکیان بە ئێمە دابێت، بە بێ هیچ هۆیەک هێرشیان کردووەتە سەر دووکانەکان و تابڵو تەبلیغاتییەکان و نەردەکانی ئەو دووکانانەیان لێکردووتەوە و بردوویانە.

هەروەها دووکانداران و کاسبکارانی کرماشان باس لەوە دەکەن لە کاتی تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە هیچ داهاتێکمان نەبووە و ئەو دووکانانەشمان بەکرێ گرتووە و لە دۆخیکی زۆر نالەبەردا ژیان بە سەر دەبەین، شارەداریش هاتووە بە بێ هیچ هۆکارێک ئەو بەڵایەی بەسەر هێناوین.

ڕێژیمی ئێران نەک هه‌ر وڵامێکی بۆ بێکاریی دووکاندارەکان لەو دۆخەدا نییە نییە، بەڵکوو بە شێوەی جۆراجۆر بەربەست بۆ کاری ئەوان دروست دەکات.