کوردستان میدیا: ڤایرۆسێکی به‌هێزی کامپیۆته‌ری، هه‌زاران کامپیۆته‌ری له ئێران و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی کرده ئامانج.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی VOA، رێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به خه‌ساره‌کانی هێرشی ڤایرۆسی ناسراو به فلیم/ Flame، هیچ زانیارییه‌کی بڵاو نه‌کردۆته‌وه و هەروەها سه‌رچاوه‌ی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرا نه‌کراوه. به‌ڵام قسه‌کانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل ئه‌و گومانه به‌هێزتر ده‌کات که ئیسراییل به ته‌کنۆلۆژیی پێشکه‌وتوویی ئه‌لکترۆنی و دژایه‌تیی بەرده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، ده‌ستی له‌و هێرشه سایبرییه‌دا هه‌بووبێت.
به‌پێی راپۆرتی رادیۆ ئه‌رتشی ئیسراییل و له زاری مووشه یعالوون، ئه‌گه‌ر که‌سێک رێژیمی ئێران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی بزانێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌ره‌وڕووى ببێته‌وه. ئیسراییل خاوه‌ن ته‌کنۆلۆژییه‌کی پێشکه‌وتووه و له تێکڕای ئامرزاه‌کان که‌ڵک وه‌ر دەگرێت.
ڤایرۆسی فلیم له ڤایرۆسه‌کانی پێشوو به هێزتره
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ماڵپه‌ڕی کاسپێر سکه‌ی، که ئه‌و ڤایرۆسه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، ڤایرۆسی فلیمی له به‌راورد له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌کانی پێشوو زۆر ئاڵۆزتر وه‌سف کردووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه، ڤایرۆسی فلیم له ساڵی ٢٠١٠ی زایینییه‌وه چالاکه و به هۆی ئاڵۆز بوونی تایبه‌تیی خۆی ته‌نیا کۆمه‌ڵێک کامپیۆتری تایبه‌تیی کردۆته ئامانج.
تۆڕی کامپیۆتریی ئێران، ئیسراییل، کەرتی غەزە، سوودان، سووریه، لوبنان، عه‌ره‌بستان و میسر کراونه‌ته ئامانجی ئه‌م ڤایرۆسه و رێژیمی ئێران له‌و هێرشه سایبرییه‌دا زیاترین زیانی بینیوه.
ڤایرۆسی فلیم چواره‌مین ڤایرۆسی ناسراوه که به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران دەکاتە ئامانج.
سه‌باره‌ت به زیان و چۆنیه‌تیی ئه‌و هێرشه هیچ زانیارییه‌ک له‌لایه‌ن لێپرسروانی رێژیمی ئێرانەوە بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

-
تەرمی کاک هاشم کەریمی لە شاری لەندەن بە خاک سپێردرا
14:55 - 31 خاکەلێوه 2724 -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران
14:04 - 31 خاکەلێوه 2724 -
«خولیاکانی کەوشەنی با» بەرگی سێ و چواریشی چاپ و بڵاو بوونەوە
00:20 - 31 خاکەلێوه 2724 -
ئەمریکا و بریتانیا گەمارۆی نوێیان خستە سەر ڕێژیمی ئێران
22:51 - 30 خاکەلێوه 2724 -
کۆباس - بابەت: لێکەوتەکانی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
22:47 - 30 خاکەلێوه 2724 -
ڕۆژەڤ - بابەت: لێکدانەوەیەکی یاسایی بۆ ئازاردانی منداڵێک لە مەهاباد
22:44 - 30 خاکەلێوه 2724