کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشێکی ڕاکێتی کرایە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا

12:11 - 29 جۆزەردان 2720

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسیان لەوە کردووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزرەدان، جارێکی دیکە بە ٤ ڕاکێتی کاتیۆشا باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا کرایە ئامانج.

چەند ڕۆژ پێشتریش لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا بە هاویشتنی دوو ڕاکێت بنکەکانی هێزەکانی ئامریکایان کردبووە ئامانج، بەڵام لەبارەی زیانی گیانی هیچ هەوالێک بڵاو نەبووەتەوە.

لە دوای کوژرانی "قاسم سلێمانی"، فه‌رماندەی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، هێرشە ڕاکێتیییەکان بۆ سەر بنکە و پایگاکانی ئامریکا لە عێراق زیاتر بووە.

هەروەها هێرشە ڕاکێتییەکانی ئەم دوایانە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و ئەو پایگایانەی کە لە عێراقدا هێزەکانی ئامریکای تێدا جێگر بوونە، هاوکات لەگەڵ ئەوە بووە کە خولێکی نوێ لە وتوووێژەکان لە نێوان ئامریکا و عێراق دەستی پێکردووە کە دژایەتی هەندێک لە گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بەدواوە بووە.