ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هێرشە سایبێرییەکانی بۆ سەر ڕاگەیاندنه کوردییهکانی دژبهری سیاستهکانی ئهو ڕێژیمه بەردەوامە و هەوڵ دەدات کاناڵهکانی ئهو ڕاگەیاندنانه له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەک بکات.
ڕێژیمی ئێران لە نوێترین هەوڵیدا هێرشێکی سایبێریی کردووەتە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی تیشک تی وی (TISHKTV)و هەوڵی داوە لاپەڕەیەی تایبەت بەو دەزگای ڕاگەیاندنه هەک و ناچالاک بکات.
ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە ڕۆبات و ئێکانتی ساخته ویستوویەتی ئینستاگرامی "تیشک" هەک بکات.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بۆ چەندهمین جارە کە ڕێژیمی ئێران هێرشی سایبێریی کردووەتە سەر ڕاگهیاندنه کوردییهکان، بهتایبهت دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هێرشە سایبێرییە لە ڕێگای "فیشێنگ" (هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ناورۆکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای ڕۆبات و نەرمەئامێری ساختە) ئەنجام دراوە.
جیا لە هێرش بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ههژمارهکانی پێرسۆنێلی "تیشک تی ویـ"ـش له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان، هێرشی سایبێرییان کراوەتە سەر.