دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ جاش و پاسدارەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە
ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە کاتی کوردستانی باشوور، دەستەیەک جاش و پاسداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نێوان "دۆڵە مەیدان و خۆڵسەر" بە مەبەستی زەربەلێدان لە هێزی پێشمەرگە، سنوری نێوان پیرانشار و هەڵگوردیان بەزاند.
دوای ئەوە دەستەیەک لە پێشمەرگەکان کە لە حاڵی گەشتێکی پێشمەرگانە دابوونه پاش ئاگاداربوون لە سنوربەزاندنی ئەو جاش و پاسدارانە لێیان وەدەست دێن. دوای ڕاوەدوونرانیان، ئەو جاش و پاسدارانە بەرەو موڵگەکانی خۆیان هەڵهاتن .
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی سەرجەم پێشمەرگەکان سڵامەتن، لە زەرەر و زیانی دوژمن هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر چەشنە پەلامارێک بۆ سەر سەنگەری لە گیراننەهاتووی پێشمەرگە بە توندی وڵام دەدرێتەوە.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی